ئابووری

مەلا یاسین: ئابووریی كوردستان و توركیا بوونەتە یەك ئابووری

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا یاسین: ئابووریی كوردستان و توركیا بوونەتە یەك ئابووری
مەودا میدیا-

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەڵێت ئابووریی هەرێمی كوردستان و توركیا بوونەتە یەك ئابووری، ئاماژە بەوەشدەكات پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمپانیا توركییەكان هانبدات بێنە كوردستان و وەبەرهێنانی زیاتر بكەن.

مەلا یاسین، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵو دەڵێت "ئابووریی ئێمە تێکەڵ بە تورکیا بووە کە سەیری پایتەختی کوردستان دەکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە ئێمە لەگەڵ تورکیا شانبەشانی یەکتر دەبێت جارێکی دیکە دەست بە دەستی یەکتر بدەین. پڕۆژەکان دەستپێدەکاتەوە و هەزاران ستافی تورکیا هاتوونەتەوە و دەستیان بە کار کردووە، تورکیا گەورەترین فاکتەر بوو لە ئاوەدانی و بووژانەوەی هەرێمی کوردستان. دەمانەوێت هەندێک لە کۆمپانیا گەورەکان بانگهێشت بکەین".

ئەوەش دەڵێت "لە کۆی 55 ملیار دۆلار پرۆژە کە لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی پێدراوە، لەسەدا 67ی پرۆژەکانمان هی کۆمپانیا تورکییەکانن و بە کەرەستەی تورکی، بە ستافی تورکی و بە تەکنەلۆجیای تورکی دروستکراون. ئێستا کە سەیری بینا و پرۆژە باشەکان دەکەین، هەمووی تورکەکان کردوویانە".

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئەوەش رووندەكاتەوە "ئێمە لەگەڵ تورکیا ئابوورییمان بووە بە یەک ئابووری، ئەگەر بمانەوێت هەرێمی کوردستان دوا نەکەوێت لە پرۆژەی باش و بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و بووژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ، دەبێت هەوڵی جدیمان هەبێت هەم لە رێگەی حکومەتەوە و هەم لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە هانی کۆمپانیا تورکەکان بدەین بێن لە هەرێمی کوردستان ئیشمان بۆ بکەن".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان