کوردستانی

تەرمی هونەرمەند 'جوانڕۆی باڵەبان' لە هەولێر دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی هونەرمەند 'جوانڕۆی باڵەبان' لە هەولێر دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەند  "جوانڕۆی باڵەبان" لە سنوری هەولێر دۆزرایەوە و سەندیکای هونەرمەندانیش داوای لێپرسینەوە و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکات.

سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئەوەی خستەڕوو "دڵگران و خەمبارین بۆ بیستنی ھەواڵی کوشتنی ھونەرمەند (جوانڕۆی باڵەبان) ئەندامی لقی سلێمانیی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان و کۆمەڵەی ھونەری میللیی کوردستان و تیپی جوقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە".

لە پرسەنامەکەدا هاتووە "داواکارین لەلایەنە ئەمنییەکان و وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەونە بەسزای یاسا بگەیەنن".


Qaiwan
Qaiwan