کوردستانی

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکی مەترسیدارمان دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکی مەترسیدارمان دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد "تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە کە لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا بە چەقۆ و نارنجۆک هێرشیکردە سەر هێزەکانی پۆلیس، پێشتر تۆمەتبارەکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو".

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "تۆمەتبارێکی مەترسیدارمان بەناوی (هـ،ص،ا) دەستگیرکرد، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو، هەروەها دەست بەسەر دوو نارنجۆک و چەکێک و بڕێک مادەی هۆشبەردا گیراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر هێزەکانی پۆلیس، هەروەها نارنجۆکێکیشی بۆ هێزەکان هەڵدابوو، خۆشبەختانە نارنجۆکەکە نەتەقییەوە و هیج زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز