کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی سەبارەت بە رووداوەکەی شەوی رابردوو روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد "شەوی رابردوو ھێزەکانمان بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە ئەرکێکی فەرمیدا بوون، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لە گەڕەکی سەرچنار، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لە ئەرکدا بوون".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی سەبارەت بە رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی شەقامی سەرچنار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە "کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە ئەرکێکی فەرمیدا بوون، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار، شۆفێرێک پابەند نابێت بەڕێکار و رێنماییە ياساييەكان و گرفت دروستدەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "پاش ئەوەی گرژی دروست دەبێت ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون و بە تەقەکردن رووبەڕووی ھێزە ھاوبەشەکە بوونەتەوە و سەرئەنجام شەش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێکی هێزەكانى فرياكەوتنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆليسى سلێمانى برينداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران بەمەبەستی چارەسەر".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئێمە لە کاتێکدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین رێوشوێنە یاساییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین لە پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتییان و ئارامی شار، لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکین".
پ.ح