کوردستانی
زانیاریی نوێ سەبارەت بە لێبڕینی مووچە ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد "وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ناردنی پارەکەی بەغداین، تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر داهاتی کوردستاندا نەهاتووە، هەر بۆیە لێبڕینی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە جارێ هەڵناوەشێتەوە، مافی هەرێمی كوردستان لەو 200 ملیار دینارە زیاترە، كە بەغدا مانگانە دیاریكردووە رەوانەی بکات، ئەگەر پارەکەش بگات خەرجیەکانی حکومەت لەو بڕە پارەیە زیاترە".
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "مافی هەرێمی كوردستان لەو 200 ملیار دینارە زیاترە، كە بەغدا مانگانە دیاریكردووە رەوانەی بکات، هەرێمی كوردستان تەواوی پابەندی خۆی بە یاسای بودجەی عیراق جێبەجێكردووە و دەبێت حكومەتی عیراق ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ هەرێم دیاریكراوە و بڕی 11.4 تریلۆن دینارە خەرجبكات، لەیاسای بودجەی عیراق ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بە 600 هەزار مووچە خۆر لە قەڵەمدراوە، بەڵام ژمارەی فەرمانبەرانی ئێمە 750 هەزار دەبێت، كۆی گشتی مووچەخۆرانیش یەك ملیۆن و 250 هەزار مووچە خۆرە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پاش پەسەندكردنی پشكی هەرێم لەئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ناردنی پارەکەی بەغداین، تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر داهاتی کوردستاندا نەهاتووە، هەر بۆیە لێبڕینی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە جارێ هەڵناوەشێتەوە و ئەگەر ئەو 200 ملیار دینارەی بەغداش بگاتە كوردستان، خەرجیەكانی هەرێم زیاترن لەو بڕە، بۆیە ناتواندرێت راستەوخۆ دەستكاری پێدانی مووچە بكرێت".
پ.ح