کوردستانی

بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا زیاتر دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا زیاتر دابەزی
مەودا میدیا-

بانکی ناوەندی عیراق چەند رۆژێکە بڕێکی زیاتر دراوی دۆلار دەخاتە بازاڕەکانی عیراق و ئەمەش وایکردووە بەهای دۆلار زیاتر دابەزێت، لەئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ خوار 148 هەزار دینار دابەزیوە.

محەمەد رەزا، لە نووسیگەی جیهانی نرخ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021 بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بوو بە 148 هەزار و 600 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاکەی زیاتر دابەزیوە و 100 دۆلار بەرانبەرە بە 147 هەزار و 900 دینار".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر وەک پێشبینیمان کرد بەهۆی ئەوەی بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، بەهای دۆلار دابەزی".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan