کوردستانی

هاوڵاتییەک بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند تەرمێک گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ دەکەوت بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستداوە، پاش ئەوە رەوانەی پزیشکی دادوەریکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێی راگەیاندین، تەرمی پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتن و دەرکەوتووە بەهۆی کارکردن لە بەشی کارەبادا کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "تەرمەکەی لەئێستادا رەوانەی پزیشکی دادوەری پارێزگای سلێمانی کراوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان