کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی جوانڕۆ کەریم روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی جوانڕۆ کەریم روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "تەرمی جوانڕۆ کەریم بە دەست بەستراوی دۆزراوەتەوە، وزارەت لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکات و چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی پۆلیسین".

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی هونەرمەند و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئەمڕۆ سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021 هەواڵی گیانلەدەستدانی جوانڕۆ کەریم قادر، کارمەندی وەزارەتمان پێگەیشت، دوای بەدواداچوونی بەرپرسی یەکه سەربازیەکەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، تەرمی ناوبراو بەدەست بەستراوی لە نزیک گوندی پەلکەڕەش کە دەکەوێتە نیوان کەسنەزان و دێگەڵە  دۆزراوەتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ناوبراو ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بوو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی پێشمەرگە بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتووەتەبەر و لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز