کوردستانی

هەدەپە سەبارەت بە دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان هەڵوێستی خۆی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەدەپە سەبارەت بە دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان هەڵوێستی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا-

پارتی دیموکراتی گەلان ئاشکرایکرد پارتەکەیان بەڕێژەی %12 دەنگدەرانی باکووری کوردستان پێکدەهێنن، ئاماژە بەوەشدەکەن دادگای دەستووری بە وەرگرتنی دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان هەڵەیەکی مێژوویی بۆ خۆیان تۆمار دەکەن.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بە وەرگرتنی دۆسیەی داخستنی پارتەکەیان لەلایەن دادگای دەستووری تورکیاوە رایگەیاند "دادگای دەستوری تورکیا بە وەرگرتنی دۆسیەی داخستنی پارتەکەمان هەڵەیەکی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار دەکات، هاوکات هیچ پارتێکی ئۆپۆزیسیۆن پشتگیری خۆی بۆ داخستنی هەدەپە پیشان نەداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەدەپە بەڕێژەی %12 دەنگدەرانی باکووری کوردستان پێکدەهێنێت، هەر بۆیە رێگە بە داخستنی پارتەکەمان نادەین و درێژە بە بەرنامە و رێبازەکەمان دەدەین، ئەگەر لە کۆتاییشدا دادگای دەستووری تورکیا بڕیاری داخستن بدات، ئەوا دەیسەلمێنێت ملکەچی هەڕەشە و پلانە تێکدەرەکان بووە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan