کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە و بڕیارە پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 تاوتوێ بکرێت، هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەخرێتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت کۆدەبێتەوە و رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 تاوتوێ دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بڕیارە راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بخرێتەڕوو، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی شیکاری سەبارەت بە پرۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان کە لە 197 مادە پێکهاتووە دەکرێت.

پ.ح