کوردستانی
مەودا میدیا بەدواداچوون بۆ دواکەوتنی پەسەندکردنی یاسای بودجە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆدەبێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە پەرلەمانی کوردستان سەرجەم رێکارە یاساییەکانی سەبارەت بەو پرسە تەواو کردووە و ئاراستەی حکومەتی کردووە.
سەبارەت بە دواکەوتنی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە و بەردەوامی کۆبوونەوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆ ئازاد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی دارایی و ئابووری لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە سەرجەم رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە یاسای بودجەمان تەواو کردووە، ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کردووە بەمەبەستی پەسەندکردنی".
ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا یاسای بودجە پەسەند نەکراوە و رەوانەی پەرلەمان نەکراوە، کۆبوونەوەکان بەردەوامن، دەبێت پرسیار لە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، ئایا بۆچی تائیستا پرۆژە یاسای بودجە پەسەند نەکراوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە دەبووایە سەرەتای ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژە یاسای بودجەی پەسەند بکردایە، بەڵام ماوەی شەش مانگە ئەو پرسە دواکەوتووە.
پ.ح

بیروڕا