کوردستانی
رێگەی سەرەکی نێوان کەرکوک سلێمانی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دانیشتووانی گوندی گۆپاڵە بەهۆی نەبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا و رێگەی سەرەکی نێوان کەرکوک سلێمانییان داخست.
بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا دانیشتووانی گوندی گۆپاڵەی سەر بە ناحیەی بازیان بەهۆی نەبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاری خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان ئەنجامدا و رێگەی سەرەکی نێوان کەرکوک سلێمانییان داخست، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل وەستاوە و لە هەوڵی کردنەوەی شەقامەکەدان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ژمارەیەک گوندی سەر بە ناحیەی بازیان وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن بەدەست نەبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن و داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
پ.ح