کوردستانی
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری لەسەر کاتژمێرەکانی کارەبا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوو زیاتر بەرزدەبنەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییانیش دروست دەکات، هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی باس لە کاتژمێرەکانی کارەبا دەکات بەهۆی پلەکانی گەرماوە.
سیروان میرزا، شارەزای بواری کەشناسی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک دەزانین ماوەی چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە و کەشوهەوا گۆرانکاری بەسەردا هاتووە، بەتایبەتی وەرزەکان گۆڕاوە و ئێستا وەرزی هاوینە، لە چەند رۆژی داهاتوو کاریگەری زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، بێگومان تیشکی خۆر چەندە سودی هەبێت، هاوکات زیانی بۆ تەندروستیش هەیە".
پێشتر ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆمەودا میدیای روونیکردەوە "بەهۆی ئەوەی گۆڕانکاری لە وەرزەکاندا روویداوە و چووینەتە وەرزی هاوینەوە، هەروەها هاوینی ئەمساڵ زۆر گەرم دەبێت، بەتایبەت لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ پلەکانی گەرما زۆر زیاتر بەرزدەبنەوە، ئەمەش وادەکات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان دروست بکات، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش دیاردەیەکی جیهانییە، هەربۆیە لەو کاتەدا پێویستە هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە".
هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی 2021 سەبارەت بەوەی ئایا بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری دەبێت بۆ سەر کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان شێخ سالار، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو ساڵێک لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لە بەرانبەردا لە وەرزی زستان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، هەرێمی کوردستان بە گشتیی کێشەی کارەبای هەبووە، بەڵام ئەمساڵ خۆشبەختانە وێستگەیەکی نوێمان لە گەرمیان کەوتووەتە کار و توانیومانە تائێستا 20 کاتژمێر کارەبا بدەین وە لەهەندێک کاتدا زیاتر لە 20 کاتژمێر، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە رەنگە چەند کاتژمێرێک کەمببێتەوە، بەهۆی ئەوەی محاویلەکان گەرم دەبن".
پ.ح

بیروڕا