کوردستانی

رێكخراوێكی جیهانی داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات واز لە تەسككردنەوەی ئازادیی رۆژنامەنووسی بهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكخراوێكی جیهانی داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات واز لە تەسككردنەوەی ئازادیی رۆژنامەنووسی بهێنێت
مەودا میدیا-

کۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسان دەڵێت؛ دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان مەودای كاری رۆژنامەوانی بەتەسك دەكاتەوە و داوای ئەوەش دەكات واز لەو شێوازە سیاسەتكردنە بێنن.

رێکخراوی جیهانیی کۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسان- CPJ لە راپۆرتێکیدا نیگەرانییەكانی خۆی لە سزادانی رۆژنامەوانی هەرێمی كوردستان خستووەتەڕوو و نووسیویەتی "دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بە سزادانی بەرۆشکی دووبارە نیشاندا کە مەودای کاری رۆژنامەنووسی ئازاد بەرتەسک دەکاتەوە".

سەبارەت بە سزادانی ئومێد بەرۆشكی ئەو رێكخراوە جیهانییە نووسیویەتی "دەبێت دەسەڵاتدارانی کورد لە باکووری عیراق دەستبەجێ بەرۆشکی ئازاد بکەن و تۆمەتەکانی لەسەر هەڵبگرن و واز لە هەراسانکردنی میدیاکارانیش بهێنن".

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan