کوردستانی

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 230 سەربازی تورکیا کوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 230 سەربازی تورکیا کوژراون
مەودا میدیا-

بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 238 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و 39 گەریلاش شەهیدبوون، هەروەها تورکیا 230 هێرشی ئەنجامداوە و هێزەکانی گەریلا 169 چالاکییان ئەنجامداوە.

میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بڵاویانکردەوە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا 238 سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیەکیش بریندارن، هاوکات 39 گەریلا شەهیدبوون، سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان 13 جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، هەروەها رووبەری 100 کیلۆمەترییان لە هەرێمی کوردستان داگیرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە سوپای تورکیا 230 هێرشی بۆ سەر هێزەکانمان ئەنجامداوە و 42 جار هەوڵیانداوە بڕۆنە ناو تونێلەکانی گەریلا و تێکشکێنراون، هاوکات هێزەکانی گەریلا 169 چالاکی ئەنجامداوە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan