کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی هاوڵاتییان دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە کەمپەینێکی راگەیاندووە، تیایدا هاوڵاتییان پرسیار دەکەن و وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامیان دەداتەوە، کەمپەینەکە هەر جارە و پرسێک دیاریدەکات و هاوڵاتییان پرسیاری لەسەر دەکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەلاپەڕەی فەرمی حکومەتی هەرێم، کەمپەینێکی راگەیاندووە بەناوی "پرسیار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان" تیایدا هاوڵاتییان پرسیار دەکەن و جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەت وەڵام دەداتەوە.
کەمپەینەکە لە تویتەر هەرجارە و لە جریوەیەکدا پرسێک دیاریدەکات و هاوڵاتییان راستەوخۆ لە هەمان تۆڕەوە پرسیار ئاراستەی حکومەت دەکەن، دواتر لەسەر ئەو پرسە وتەبێژی حکومەت وەڵامی سەرجەم پرسیارەکان دەداتەوە.
پ.ح

بیروڕا