کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 23 ی حوزەیرانی 2021 بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا. 

لە کۆبوونەوەکەدا ، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، روونکردنەوەی زیاتر و پێویستی لەبارەی ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنانی ناو بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو. 

دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوەی چڕ دەربارەی ئەو تێبینی و سەرنجانەی کە لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە خرانەڕوو، بڕیاردرا وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و پلاندانان و سامانە سرووشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، کۆبوونەوەی پێویست ئەنجام بدەن لەگەڵ لیژنە  تايبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان (دارایی و کاروباری ئابووری، سامانە سروشتییەکان و یاسایی).

سەرەڕای کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی زیاتر  و هێنانەدی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە نێوان حکومەت و پەرلەماندا بۆ ئەوەی پرۆژە یاسایەکی شەفاف و گشتگیر ئامادە بکرێت و دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان.

س.س
Qaiwan
Qaiwan