کوردستانی
کاتی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئهمڕۆ چوارشهممه 23ی حوزەیرانی 2021 لیژنهی پهروهرده و خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی د.ئارام محەمەد، وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئهنجومهنی وهزارهتەکە کۆبووەوە.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی ھەمواری یاسای زانکۆ تایبەتەکان، ئامادەکاری بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی ھەمواری یاساکە و چارەنووسی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و چارەنووسی وانەبێژانی خوێندنی باڵا و فەرمانبەرانی گرێبەست".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پەیڕەوی ژمارە 11ی ساڵی 2021 پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان کە دەرچووە کێ سوودی لێوەردەگرێت، هەروەها باس لە تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەم ماوەی نێوانیان کەمە پێویست بە پێداچوونەوە دەکات و پلانی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن کە بڕیارە لە 2021/9/1 بە سیستەمی ئاوێتە دەبێت".
باسی لەوەشکرد "میکانیزمی وەرگرتنی دەرچوانی قوناغی 12 بۆ ساڵی 2021 - 2022 بە چ شێوازێک دەبێت پلانێکی نوێ دەگرێتەبەر بۆ رێگری کردن لە دووبارە نەبوونەوەی ھەڵە و کێشەکانی ساڵانی رابردوو، سەبارەت بە جیاوازی نێوان دەرچووانی خولی یەکەم و خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی ھەمان بڕیاری پارساڵ دەبێت واتا جیاوازی نابێت".
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا وتی "وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی 2021 - 2022 پلانی خۆی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان بەر لە مانگی 3ی 2022 رادەگەیەنێت، چارەنووسی پارەی کاندیدانی تواناسازی لە ئایندەیەکی نزیک چارەسەر دەبێت".
وتیشی "دهرماڵەی خوێندكاران نووسراو کراوە و لە کۆبوونەوەی داھاتوو روونکردنەوەی زیاتر دەبێت، هەروەها پرسی ههژماركردنی ماوهی مانهوهی خوێندنی ماستهر و دكتۆرا له دهرهوهی وڵات چارەسەری گونجاوی بۆ دۆزرایەوە".
س.س