کوردستانی

لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە پرسی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل هاتووەتە ئاراوە و وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت بڕیار دراوە شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلی عیراق و هەرێمی کوردستان وەک یەکی لێبێت، بەڵام تائێستا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەسعەد کەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵێک پێش ئێستا هاتوچۆی گشتیی عیراق لەگەڵ هاتوچۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا وا بڕیار درا کە کۆمپانیایەکەی ئەڵمانی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێلی عیراق و هەرێمی کوردستان وەک یەکی لێبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستا ئەو بڕیارە جێبەجێنەکراوە، بەڵام لەم دوایانەدا بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی بەغدا لە روونکردنەوەیەکدا وتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بەرنامەیە رێککەوتووین، تەنها ئەو روونکردنەوەیە بوو ئەگینا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan