کوردستانی

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری راگەیاند، هەروەها دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی حوزەیرانی لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بکرێت کە بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکرد لە کاتی دەستگیرکردنی دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (هێرۆین ـ کریستاڵ) لەگەڵ تەرازویەکی کێشان و دوو دەمانچە و پایپێکی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر".

ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan