کوردستانی
کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزەکانی سنوورەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوو کۆڵبەری کورد کە یەکیان دانیشتووی ناوچەی هەورامانی تەختە، لەلایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە تەقەیان لێکراوە و رەوانەی نەخۆشخانەکراون، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکیان گیانی لەدەستداوە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە دوو کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە تەقەیان لێکراوە و راستەوخۆ هەر لەلایەن هێزەکانی سنوورەوە گواسترانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە یەکێک لە کۆڵبەرەکان ناوی فەهمی رۆستەم زادە بووە و خەڵکی ناوچەی هەورامانی تەختە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.