کوردستانی

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی لە بەرژەوەندی جووتیاران دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی لە بەرژەوەندی جووتیاران دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاشکرایکرد لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی جووتیاران بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە لێبڕینی %2ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جووتیاران لەلایەن هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی حوزەیرانی 2021 لە نووسراوێکدا کە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی لەسەرە، بڕیاردراوە بە لێخۆشبوونی بڕی %2ی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جوتیاران لەمیانی پرۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران.

بەپێی نووسراوەکە لێخۆشبوونی پاڵپشتی بنەتۆی گەنمی جووتیاران لەلایەن هەردووی کۆمپانیای قەیوان و خۆشناوەوە دەبێت.



پ.ح
Qaiwan
Qaiwan