گشتی

لە رێگەی یارییەكی ئەلیكترۆنییەوە دەتوانیت "كەعبەی مسوڵمانان" بڕوخێنیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رێگەی یارییەكی ئەلیكترۆنییەوە دەتوانیت "كەعبەی مسوڵمانان" بڕوخێنیت
مەودا میدیا-

ئەو یارییەی كە بە "فۆرتنایت" ناسراوە، توڕەبوونی بەشێكی زۆری مسوڵمانان و دامەزراوە ئایینییەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و كاردانەوەی جۆراوجۆریان خستووەتەڕوو. بەپێی یارییەكە لە قۆناغێكیدا دەتوانیت بچیتە ناو حەرەمی كەعبە و بەهۆی چەك و تەقەمنییەوە بیڕوخێنیت.

رۆژی سێشەممە 29ی حوزەیرانی 2021، سەنتەری ئەزهەر بۆ فەتوا لە میسر رایگەیاند "یارییە ئەلیكترۆنییەكان بەشێوەیەكی گشتی و بەتایبەت یاری فۆرتنایت دەبێتە هۆی بردنی عەقڵی گەنجەكانمان، بڵاوبوونەوەی رق و توڕەیی، توندوتیژیی، كوشتن و خۆكوشتن".

سەنتەری ئەزهەر بۆ فەتوا ئەوەشی وتووە "ئەو یارییەی كە روخاندنی كەعبەی تیادایە كاریگەریی نەرێنی لەسەر بڕوای نەوەكانمان هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی شێواندنی ناسنامەیان و هەست بەوەدەكەن بێڕێزی بە پیرۆزییەكانیان كراوە".

لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بەشێك لەوانەی جریوەیان كردووە نووسیویانە "نوێبوونەوە و پێشكەوتنی یارییەكە، یاریكەرەكان ناچار بە چوونە ناو حەرمی مەكە و كوشتنی نوێژخوێنان و پاشان روخاندنی كەعبە لە رێگەی بەكارهێنانی چەكەوە دەكات".



خ.غ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان