کوردستانی
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت کاروچالاکی شەش مانگی رابردووی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای قایمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد لەماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 34 هەزار سەردانیان بۆ شوێنە جیاوازەکان ئەنجامداوە و سێ هەزار و 918 پسوڵەی سەرپێچییان نووسیوە، هاوکات زیاتر لە دوو هەزار شوێن ئاگادار کراونەتەوە پابەندی رێنماییەکان بن.
لیژنەی باڵای قایمقامییەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تەمموزی 2021 لە نووسراوێکدا ئاماری شەش مانگی رابردوو و سەرەتای ئەمساڵی پێشکەشی ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی کرد، بەپێی ئامارەکان لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 34 هەزار و 848 سەردانیان بۆ شوێنە جیاوازەکان ئەنجامداوە و سێ هەزار و 918 پسوڵەی سەرپێچییان بۆ شوێنەکان نووسیوە، هاوکات 337 شوێن داخراون و 44 شوێنی دیكە رووبەڕووی دادگاكان كراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لەو ماوەیەدا برێکی زۆر خواردەمەنی و کەلوپەل لەناوبردراون کە بڕەکەی نزیکەی 314 تۆن دەبێت، هەروەها دوو هەزار و 535 شوێن ئاگادارکراونەتەوە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
پ.ح