کوردستانی

هەپەگە لە چالاکییەکدا کوژرانی چوار سەربازی تورکیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە لە چالاکییەکدا کوژرانی چوار سەربازی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل ئاشکرایکرد لە چالاکییەکەدا چوار سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، هاوکات سوپای تورکیا لە دروستکردنی پێگەی سەربازی کشاوەتەوە و چەند ناچەیەکی بە فڕۆکە بۆردومان کردووە.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە ئەنجامی چالاکییەکدا چوار سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن، هەپەگە لە چالاکییەکانی بۆ سەر سوپای تورکیا بەردەوامە و رێگری دەکات لەوەی سوپای تورکیا پێگە و بنکەی نوێ دروست بکەن لە خاکی هەرێمی کوردستاندا.

ئاماژە بەوەشکراوە لە چالاکییەکی دیکەدا لە ناوچە سنوورییەکان رێگریبوون لە دروستکردنی پێگەی سەربازی لەلایەن سوپای تورکیاوە و کشاونەتەوە، دواتر بە فڕۆکە دژی چالاکییەکان چەند ناوچەیەکیان بە چڕی بۆردومان کردووە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز