جیهانی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی بۆ ئاسایشی ناوچەکە پێویستە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەینێت،بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی تاران دەکات و ئاماژەی بەوەشکردووە پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی بۆ ئاسایشی ناوچەکە پێویستە.
بە پێـی سـەرچاوە فەرمییەکانی ئێران, عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە "جۆزێپ بۆریل، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و چەندین بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "گەڕانەوەی ئێران بۆ پابەندبونی تەواوەتی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015ەوە بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان پێویستە".
ئەمەش لە کاتێکدایە,مانگی رابردوو ولاتی ئێران هەموو ئەو بەربەستانەی شکاند کە بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکەکانی بە رێککەوتننامە و چالاکییە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015ەوە دانرابوو.