عیراقی
ماتەمینی گشتی راگەیەندرا و سێ رۆژ کرایە پشوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد درەنگانی شەوی رابردوو لە دوای ئاگرەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێین لە ناسریە لە پارێزگای زیقار کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و سەرکردەی ئەمنی ئەنجامدا.
دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێین لە ناسریە لە پارێزگای زیقار مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر و سەرکردەی ئەمنی ئەنجام دا بۆ دۆزینەوەی هۆکار و کەوتنەوەی ئاگرەکە.
ھاوکات، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تەموزی 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر ئەو رووداوە ئەنجام دەدات".
شەوی رابردوو بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێن"ی تایبەت بە كۆرۆنا لە شاری ناسریەی پارێزگای زیقار 60 كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئیدارەی پارێزگاكەش باری نائاسایی راگەیاند و بۆ ماوەی سێ رۆژ پشووی لە فەرمانگەكان راگەیاند.
س.س