گێتی
موحسین ئێژهیی: ترهمپ خۆى تووشى گێژاو كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادى ئێران رایگهیاند، دانپێدانانی ئاشکرای سەرۆکى ئەمهریکا سەبارەت بە رۆڵی راستەوخۆ لە هێرشی مووشهكى بۆ سەر ئێران وادهكات ترهمپ تووشى گێژاو بكات.
حوجەتولئیسلام موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد له ئێران رایگهیاند "دانپێدانانی ئاشکرای دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکى ئەمهریکا لەسەر بەشداری راستەوخۆ لە هێرش بۆ سەر ئێران لە شەڕی 12 رۆژە له ئاستی مافى نێودهوڵهتیی لێکەوتهى دهبێت".
وتیشى "سەرۆکى ئەمهریکا جارێکی دیکە دانی بە تاوانى لە دژی ئێران و ئێرانییەکان نا و وتی لە هێرش بۆ سەر ئێران لە شەڕی 12 رۆژە، راستەوخۆ دەستێوەردانی هەبووە، ئەو دانپێدانانە لە باری مافی و سزادان و مافی نێودەوڵەتیەوە، لێکەوتەی هەیە، کەواتە دادگاى گشتیی ئێران و جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی دەسەڵات بە پێی ئەوەی کە یەکێک لە بەڵگەکان بۆ سەلماندنی تاوان ،دانپێدانانە، هەوڵی پێویست دەدەن بۆ شوێنگیری کردنی ئەو تاوانه لە ئاستی نێودەوڵەتی".
ع
بیروڕا


