کوردستانی

یه‌كێتیی له‌ پارتى ده‌نگى زیاترى هێناوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتیی له‌ پارتى ده‌نگى زیاترى هێناوه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان ده‌نگى زیاترى هێناوه‌ له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان.

به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى راگه‌یه‌ندراون "له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، له‌ كه‌ركوك یه‌كێتیی 178 هه‌زار و 629 ده‌نگى هێناوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ چوار كورسى، له‌ به‌رانبه‌ردا پارتى ته‌نها 59 هه‌زار و 294 ده‌نگى هێناوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ یه‌ك كورسى".

هه‌روه‌ها "له‌ دیاله‌ یه‌كێتىى 29 هه‌زار و 44 ده‌نگى هێناوه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا پارتى 7 هه‌زار و 921 ده‌نگى هێناوه‌، له‌ سه‌لاحه‌دینیش یه‌كێتیی 14 هه‌زار و 843 ده‌نگى هێناوه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا پارتى 2 هه‌زار و 99 ده‌نگى هێناوه‌".

له‌ نه‌ینه‌واش یه‌كێتیی 56 هه‌زار و 346 ده‌نگى هێناوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 2 كورسى، له‌ به‌رانبه‌ردا پارتى 189 هه‌زار ده‌نگى هێناوه‌ كه‌ ده‌كاته‌  كورسى.

كۆى گشتیی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 278 هه‌زار و 863 ده‌نگى هێناوه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا پارتى دیموكراتى كوردستان 258 هه‌زار و 434 ده‌نگى هێناوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan