ئابووری
دووه‌م به‌رمیلى نه‌وت دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، له سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، دووه‌م به‌رمیلى نه‌وت دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
قائیمقامیه‌تى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه "رۆژى چوارشه‌ممه، 19ى مانگ، دووه‌م به‌رمیلى نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌و سیروان و ته‌وێڵه‌و بیاره دابه‌شده‌كرێت".
باس له‌وه‌شكراوه "ئه‌و بڕه نه‌وته به 104 هه‌زار دینار دابه‌شده‌كرێت".
به‌رهه‌م سادق، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دایه‌شكردنى به‌رمیلى دووه‌مى نه‌وت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕى نه‌وتفرۆشان ده‌بێت و خواست له‌سه‌ر نه‌وتى بازاڕ زۆر كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش واده‌كات نرخه‌كه‌ى دابه‌زێت كه ئێستا 155 هه‌زار دیناره".
ع
بیروڕا


