گێتی
روسیا له‌باره‌ى بنكه‌ى ئه‌تۆمى بوشه‌هر زانیاریی بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕیوەبەری گشتیی کۆمپانیای روس ئەتۆم لە پێشکەوتی دروستكردنى یەکەکانی دوو و سێی بنكه‌ى ئه‌تۆمى بوشه‌هرى ئێران هه‌واڵى دا.
ئەلەکسی لیخاچۆف، بەڕیوەبەری گشتیی کۆمپانیای "رووس ئەتۆم" ئاشكرایكرد "دروستكردنى یەکەکانی دوو و سێی بنكه‌ى ئەتۆمی بوشه‌هر روو لە پێشکەوتنەو به‌رده‌وام كارى تێداده‌كرێت".
وتیشی "له‌و بنكه نزیکەی 700 پسپۆڕ لە روسیا لە شوێنی بنكه‌كه‌دا چالاکن و كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دروستكردنى ئه‌و یه‌كانه ته‌واوبن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له شه‌ڕى 12ه رۆژه ئێران و ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكا هێرشى مووشه‌كى كرده سه‌ر ئه‌و بنكه‌و وێرانیكرد.
ع
بیروڕا


