عیراقی

مالیكى ده‌ستى به‌ گفتوگۆكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مالیكى ده‌ستى به‌ گفتوگۆكرد

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى حزبى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ عیراق ده‌ستیكردووه‌ به‌ گفتوگۆو دانوستان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عیراق و ده‌یه‌وێت سودانى وه‌لا بنێت.

میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا دەستى بە دانوستانێكى چڕ كرد و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان و سوننه‌كانیش كرد".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "مالیكى له‌گه‌ڵ موسه‌نا سامه‌رایى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌زم "سوننه‌" كۆبووه‌ته‌وه‌و داوایكردووه‌ ده‌بێت په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت".

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌باح ئه‌نبارى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند "له‌ قۆناغى داهاتوودا حكومه‌تى نوێ به‌ خێراییه‌كى بێ وێنه‌ پێكده‌هێنرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژى رابردوو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى عیراق له‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تى یاسا باسیان له‌وه‌كردبوو پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ شه‌ش مانگى پێده‌چێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan