راپۆرت
كودەتای 14ی تەمووز و یادكردنەوەی بناغەدانانی كۆماری ترس و خوێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەست و سێ ساڵ لەمەوبەر عەبدولكەریم قاسم كودەتای بەسەر سیستمی پاشایەتیدا كرد و ناوی وڵات بوو بە كۆماری عیراق، كۆمارێك سەرەتای ناوگۆڕینەكەی بە خوێنڕشتن دەستیپێكرد و تائێستاش كوشتن و خوێنڕشتن تیایدا بەردەوامە. كۆمارێك بەدرێژایی ژیانی سیاسی كوردی چەوساندووەتەوە و هێشتایش هەر بەردەوامە.
عەبدولكەریم قاسم كێیە؟
ساڵی 1914 لە بەغدا و لە باوكێكی سوننە و دایكێكی شعە لەدایكبووە، ساڵی 1930 بووەتە مامۆستا لە شاری دیوانیە و ساڵی 1932 چووتە كۆلێژی سەربازی و ساڵی 1934 بەپلەی یەكەم كۆلێژەكەی تەواوكردووە. قاسم بەردەوام دەبێت لەسەر خوێندنی سەربازیی و ساڵی 1942 كۆلێژی ئەركان لە بەغدا تەواو دەكات.
بەپێی زانیارییە مێژوویەكان عەبدولكەریم قاسم ئەفسەرێكی ئازا و دیار بووە و بە وردی و باشی ئەركە سەربازییەكانی جێبەجێ دەكرد، ئەوەش دەوترێت كەسێكی گۆشەگیربووە و كەمترین هاوڕێی هەبووە.
كودەتای خوێناوی
عەبدولكەریم قاسم و هاوڕێكانی دیكەی رۆژی 14ی تەمووزی 1958 كودەتایان بەسەر سیستمی پاشایەتیدا كرد و سەرەتایەكی خوێناوییان بۆ عیراق دانا.
قاسم چەپ و شیوعی بوو، بۆیە ئاراستەی بیركردنەوەی دژی سیستمی پاشایەتیی بوو كە بەپێی بۆچوونەكانی سیستمێكی خراپە و كۆمەڵگە لە دواكەوتووییدا دەهێڵێتەوە.
عەبدولكەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف دوو سەركردەی دیاری شۆڕشەكەبوون، بەڵام بیركردنەوە و جیهانبینییان بۆ سیاسەت و حوكمڕانی جیاواز بوو.
سەردەمی فەرمانڕەوایی قاسم سەردەمێكە تیایدا سەرەتاكانی ئاوەدانی دەستیپێكردووە، بەڵام نەیتوانی پێكەوەژیان بەدیبهێنێت و عیراق بكاتە وڵاتی دامەزراوەیی و یاسا سەروەر بێت.
لە یەكەم ساڵی سەركەوتنی كودەتاكەیدا، رووبەڕوویی هەوڵێكی تیرۆركردن بووە لەلایەن نزیكترین سەركردە لێیەوە كە ئەویش عەبدولسەلام عارف بوو، هەوڵەكە سەری نەگرت و سەلام زنیدانیكرا، بەڵام بەهۆی دڵپاكی قاسمەوە ئازاد كرا و بەوەش یاری لەگەڵ ئاگركرد.
جەمال عەبدولناسر زۆر رقی لە قاسم بوو
لەسەر ئاستی وڵاتی عەرەبییش قاسم كەسێكی دڵمەند نەبووە بەتایبەت جەمال عەبدولناسری سەرۆكی میسر كە هاوكات رەمزێكی نەتەوەیی عەرەبیش بوو زۆر رقی لێی بووە و دەوترێت هاوكاریی بەعسییەكانی كردووە بۆ تیرۆركردنی عەبدولكەریم قاسم.
عەبدولكەریم قاسم و كورد
دوای ئەوەی بووە سەرۆك كۆماری عیراق، عەبدولكەریم قاسم هەندێك چاكسازیی ئابووری و سیاسی كرد، هەروەها دەرگایەكی بچووكی بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد كردەوە و بەپێی دەستووری ساڵی 1958 دەڵێت "عیراق نیشتمانی هاوبەشی كورد و عەرەبە".
بەدوای ئەوەشدا دەستپێشخەریی بۆ مەلا مستەفا بارزانی كرد لە یەكێتیی سۆڤیەت بگەڕێتەوە و هەنگاوی بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد نا، بەڵام لە دواجاردا قاسم پشتی لە چارەسەركردنی دۆزەكە كرد و ساڵی 1961 سوپاكەی هێرشی كردەوە سەر كوردستان.
قاسم سەرۆكێكی خاكی بووە، زۆرینەی كاتەكان بە ژمارەیەكی كەمی پاسەوانەوە سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی كردووە، ئەوەش وایكرد رووبەڕووی چەندین هەوڵی كودەتا و تیرۆركردن ببێتەوە.
كودەتای 14ی تەمووزی ساڵی 1958 سیستمی سیاسی عیراقی لە رەگەوە گۆڕی، بەڵام بووە بناغەی كۆمارێك كە بە خوێن سوورە و پڕە لە ترس و نائارامی.
عەبدولكەریم قاسم بۆ چارەسەركردنی كێشە بنەڕەتییەكان هەنگاوەكانی سستبوون، بۆشایی زۆری سیاسی و چەپبوونەكەی و بەهەند وەرنەگرتنی نەیارە نزیكەكانی وایانكرد كودەتای بەسەردا بكرێ.
رۆژی هەشتی شوباتی 1963 عەبدولسەلام عارفی هاوڕێی كودەتای بەسەردا كرد و دەستگیریكرد. عەبدولكەریم قاسم مەرجی خۆڕادەستكردنەكەی ئەوەبوو نەیكوژن و بنێردرێـتە دەرەوەی وڵات و لەوێ ژیان بەسەرببات، بەڵام بەڵێنەكە جێبەجێ نەكرا و لەناو بارەگای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی عیراق كوشتیان و دیمەنەكانی كوشتنەكەیان راستەوخۆ بۆ گەلی عیراق گواستەوە.
عەبدولكەریم قاسم، ئەو پیاوەی بە كودەتاكەی بەردی بناغەی كۆماری ترس و خوێنی دانا و واقیعی ژیانی گەلەكەی كردە قوربانی بۆچوونە ئایدۆلۆژییەكانی و بۆ كوردیش هیچی نەكرد.
خ.غ