عیراقی
هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌باره‌ی راسپاردنی عه‌لاوی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، كه‌سێكی گونجاوه و هه‌ڵسوكه‌وتی باشه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، باس له‌وه‌ش ده‌كات وه‌كو گروپی 15 نزیكایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ناوبراو هه‌یه.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "وه‌ك گروپی 15 دانیشتنمان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كردووه، كه‌سێكی گونجاوه و هه‌ڵسوكه‌وتێكی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئێمه وه‌ك گروپی 15 نزیكین لێیه‌وه ئه‌مێنێته‌وه سه‌ر یه‌كێتی و پارتی قه‌ناعه‌تم وایه ئه‌وانیش نه‌توانن ره‌تی بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به حوكمی نزیكی پارتی له ئه‌یاد عه‌لاوی كه ئامۆزایه‌تی".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عیراق وتی "ره‌نگه ئێمه وه‌ك گروپی 15 له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی جیاوازی له تێڕوانینماندا هه‌بێت له‌سه‌ر كاندیدكردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، جیاوازیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئێمه خواستی جه‌ماوه‌ریمان هه‌یه ئه‌وان ره‌نگه پێگه‌ی سیاسی‌یان لا گرنگ بێت كه له‌سه‌ردانه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ باسكردووه چ پۆستێكیان هه‌بووه وه‌ك خۆیان بپارێزرێن".
گروپی 15 پێكهاتوون ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتوو، نه‌وه‌ی نوێ، ئایینده، سه‌ربه‌خۆكان، هاوپه‌یمانی نیشتمانی له په‌رله‌مانی عیراق.