کوردستانی
ئاگادارییەک لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، پابەندی جێبەجێکردنی رێنمایەکانیی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنای حکومەتی ھەرێمە و کۆمپانیاکان بەرپرسن لە ھەر رێنماییەک کە جێبەجێ بکرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە ھاوڵاتیانیی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم ئاگاداربکەنەوە.
فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، پابەندی جێبەجێکردنی رێنمایەکانیی لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنای حکومەتی ھەرێمە و کۆمپانیاکان بەرپرسن لە ھەر رێنماییەک کە جێبەجێ بکرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە ھاوڵاتیانیی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم ئاگاداربکەنەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "لە کاتی گەشتکردنی ھاوڵاتی پێویستە پشکنینی کۆڤید 19ی کردبێت و بە «negative» دەرچوبێت پێش کەمتر لە 72 کاتژمێر، جا ڤاکسینی وەرگرتبێت یان وەرینەگرتبێت و فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاوڵاتی لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە رێگەی پێدەدەن یا نا، ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە".
لە روونکردنەوەکەدا باس لە وەشکراوە "ئەو ھاوڵاتییەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگەی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت، رێگەپێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت و ئەو کەسەی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نییە، تیمەکانی تەندروستی پشکنینی بۆ ئەنجام دەدەن پێش داخڵبوونی بۆ ھەرێمی کوردستان".
هاوکات فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆمپانیاکانیشی ئاگادارکردووەتەوە بەوەی، بەرپرسن لە پێدانی زانیاریی پێویست بە ھاوڵاتییان، کە لە سەر ھێڵەکانیان گەشتدەکەن و بەرپرسیارێتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.
سەبارەت بە منداڵان تا تەمەن 10 ساڵ، لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و راوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو رێنمایانە، کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە رێگەپێدان یان رێگریکردن لە گەشتكردنی ئەو منداڵانە.
ر.ر
بیروڕا



