عیراقی

ئەمەریکا 155 ملیۆن دۆلار دەداتە عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا 155 ملیۆن دۆلار دەداتە عیراق
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بڕی 155 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری مرۆیی دەداتە عیراق.

 لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بۆ ئەوەکراوە  "ئەمەریکا خۆشحاڵە بە راگەیاندنی پێدانی 155 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری مرۆیی بە گەلی عیراق و ئاوارەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا".

 بە پێی راگەیەنراوەکە بەهاوکاری کردنی عیراق بەم گوژمە پارەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، بڕی هاوکارییە مرۆییەکانی ئەو وڵاتە بۆ عیراق لە ساڵی 2021 گەیشتووەتە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیەنراوەکەیدا ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەمەریکا لە ساڵی 2014 ەوە بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار هاوکاری عیراق و ناوچەکەی کردووە."

 ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان