عیراقی

عەسائیبی ئەهلی حەق هێرش دەكاتە سەر فواد حسێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەسائیبی ئەهلی حەق هێرش دەكاتە سەر فواد حسێن
مەودا میدیا-

سەرۆكی عەسائیبی ئەهلی حەق نیگەرانی خۆی لە لێدوانێكی وەزیری دەرەوەی عیراق دەربڕی كاتێك رۆژی هەینی رابردوو لە واشنتۆنەوە رایگەیاندبوو هێزە ئەمنییەكانی وڵاتەكەی هێشتا پێویستیان بە هاوكاریی ئەمەریكا و هاوپەیمانانە و سەرۆكی ئەو میلیشیا شیعییە ئەو لێدوانەی بە "رەتكراوە" ناوهێناوە.

قەیس خەزعەلی، سەرۆكی عەسائیبی ئەهلی حەق هێرشی توندی كردە سەر فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق و وتی "ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوە سەبارەت بە پێویستیی هێزەكانی عیراق بە هاوكاریی هێزەكانی ئەمەریكا جێگەی داخە و رەتیشیدەكەینەوە".

خەزعەلی؛ یەكێكە لەو سەركردانەی میلیشیا شیعەكان بەتوندی دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكان و داوادەكات هەرچی زووە عیراق جێبهێڵن.

رۆژی هەینی رابردوو فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق كە ماوەی چەند رۆژێك بە سەردانێكی رەسمی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە و ئامادەكاری بۆ سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات رایگەیاندبوو "هێشتا هێزە ئەمنییەكانی عیراق پێویستیان بە هاوكاریی هێزەكانی ئەمەریكا لە بواری راهێنان و پڕچەككردن و بنیاتنانی تواناكانیان".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان