عیراقی
د.سەردار عەزیز: چین، ئێران و توركیا دەبنە خاوەنی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەكی زانستی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دەڵێت عیراق بایەخی نەوتی و جیوپۆلەتیكی نەماوە و رۆژ لە دوای رۆژ كۆمپانیا گەورەكان لێی دەكشێنەوە، ئەوەشی وتووە داهاتووی عیراق بۆ چین، توركیا و ئێرانە نەك ئەمەریكا.
د.سەردار عەزیز، مامۆستای زانكۆ لە وتارێكیدا سەبارەت بە سەردانی كازمی بۆ ئەمەریكا و مانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە عیراق دەڵێت "رۆژی دووشەمە کازمی لە کۆشکی سپی بایدن دەبینێت. پرسی سەرەکی ئامادەیی سوپای ئەمەریکایە لە عیراق. هەتا ئێستا پلان وەهایە کە ئەو 2500 سەربازەی کە لە عیراقن، ناویان بگۆڕێت بۆ هێزی یارمەتیدەر و هەموو کارە هێرشکەریی و سەربازییەکانیان بووەستێنن و هاوکاریی دەوڵەتی عیراقی بکەن لە شەڕی لەگەڵ داعشدا".
سەبارەت بە سیاسەتی مستەفا كازمی لەئێستادا نووسیویەتی "کازمی دەیەوێت ئێران و ئەمەریکا و میلیشیاکان رازی بکات. هەریەکەیان بەرژەوەندی و ئەجیندای خۆی هەیە. لەکاتێکدا لە ژێر فشاری هەموو ئەمانەدایە، بەڵام ئامانجی كەسیی ئەوەیە ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران، پاش ئەوەی شکستی هێنا لە دروستکردنی حزب یان بەرە".
لەبارەی خاوەندارێتی لە عیراقەوە سەرنجێكی جیاوازی خستووەتەڕوو و نووسیویەتی "ئەستەمە ئەم تڕەکەڵەکە سەربگرێت. عیراق بایەخی نەماوە نە وەک سەرچاوەی نەوت نە وەک جیوپۆلەتیک، رۆژ دوای رۆژ کۆمپانیا نەوتییە رۆژئاواییەکان دەکشێنەوە، سەربازەکانیش دەکشێنەوە. چین و ئێران و تورکیا دەبنە خاوەنی ئەم وڵاتە".
بۆ خوێندنەوەی وتارەكە، كرتە لەسەر ئەم بەستەرە بكە:

خ.غ