عیراقی

حزبێکی دیکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق کشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حزبێکی دیکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق کشایەوە
مەودا میدیا-

حیزبی شیوعیی عیراقی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختی راگەیاند.

 ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمووزی 2021 رەزا زاهر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعیی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هیچی دیکە نییە جگە لە پرۆسەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو سیستەمە سیاسییە، کە سیستەمی پشکپشکێنە و گەندەڵی و هێنانەکایەی قەیرانە."

 لە بارەی هۆکاری کشانەوەیان ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعیی عیراقی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کۆمیتەی ناوەندی بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ رێکخستنەکانی حیزب بۆ ئەوەی بڕیاری بەکۆمەڵ بدرێت لە رێگەی وەرگرتنی بۆچوونی سەرجەم ئەندامان لەبارەی بەشداریکردن، یاخود بایکۆتکردنی هەڵبژاردن و زۆرینە پشتوانیان لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن کرد. 

 ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی حیزب لە پارێزگاکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدارییان لەو راپرسییە کرد.

 پێشتریش چەند لایەن و حزبێک کشانەوەیان لە هەڵبژاردن راگەیاندبوو لە ناویشیاندا رەوتی سەدر دیارترینیانە، هەلبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڕیارە لە 10ی مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕیوە بچێت.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان