کوردستانی
لە بەرژەوەندی مامۆستایان بڕیارێک درا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، بڕیاردراوە بە پێدانی لە پێشینە لە هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رۆژانی سێشەممە سەرجەم سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین تایبە دەکرێن بە مامۆستایان.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، دوابەدوای تاوتوێكردنی بابەتی پێدانی ڤاكسین بە مامۆستایان، لەلایەن هەردوو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە سەرجەم سەنتەر و داموودەزگا تەندروستیەكان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی: (https://vac.health.digital.gov.krd)
ئەوەشخراوتەڕوو، بۆئەم مەبەستە هەموو رۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت.
ر.ر
بیروڕا



