کوردستانی
حزبێک بەستنی کۆنگرە دوادەخات و داوایەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی رابەری گشتیی بزووتنەوی ئیسلامی لە شاری سلێمانی کۆبووەوە لەبارەی چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد، یەکێک لەو پرسانە سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی دوانزدەیەمی حزبەکە بوو، هەروەها داواش دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنێت.
سەلام کەریم، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمووزی 2021 لە شاری سلێمانی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی ئیسلامی کۆبووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دووبارە جەختمان لە بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردەوە، هەروەها دڵخۆشین بەوەی کە بەشێک لە حزبە سیاسییەکانی عیراق گەشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە ئەو هەڵبژاردنەوەی ئەنجام دەدرێت هەڵبژاردنێکی پاک و دروست نییە، بەڵکو یارییەکی نێودەوڵەتییە لە عیراق ئەنجام دەدرێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو "هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیاریدا بەستنی کۆنگرەی دوانزدەیەمی حزبەکەی بۆ ماوەی ساڵێک دوابخات".
ئەوەشی خستەڕوو "پرسی کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو جەختکرایەوە لەوەی کە بە داهاتی هەرێمی کوردستان و بەو پارەی بەغدا دەینێرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لێبڕینی مووچە کۆتایی پێبهێنێت، چونکە ئێمە بە ستەمی دەزانین لە خەڵکی کوردستان، هەروەها بە پێویستی دەزانین کە پلەی سەرجەم فەرمانبەران بە تایبەت مامۆستایان بەرزبکرێتەوە، لەبەرئەوەی ماوەی چەندین ساڵە پلەیان بەرز نەکراوەتەوە".
س.س

بیروڕا