عیراقی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: گۆڕانكاری لەپرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2020ی عیراق ناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی لیژنەی دارایی: گۆڕانكاری لەپرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2020ی عیراق ناكرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق وەزیری دارایی دیاری بكات بۆ ئەوەی پرسی پرۆژە یاسای بوودجە دەستپێبكات.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق لە هەوڵی ئەوەدایە بە زووترین كات كابینە وەزارەتەكەی پێكبهێنێت بە تایبەتیش كار لەسەر ئەوە دەكات لە چەند رۆژی داهاتوو وەزیری دارایی دیاری بكات".

باسی لەوەشكرد "دوو ئەگەر هەیە بۆ پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2020، یان ئەوەتا هەر ئەو پرۆژەیەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشوو بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یان ئەوەتا بۆ خۆی بەرنامەی هەیە و پرۆژە یاسایەكی نوێی بوودجە دادەنێت".

هەروەها جەمال كۆچەر وتی "ئەگەر بێت و محەمەد عەلاوی پرۆژە یاسایەكی نوێی بوودجە دابنێت ئەوكات بوودجەی 2020 زۆر دوادەكەوێت، بەڵام پێمان وایە گۆڕانكاری زۆر لە پرۆژە یاسای بوودجە ناكات و بەخێرایی دەینێرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق بۆ بوودجەی ساڵی 2020 هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە بەغداد و لە بەرامبەریشدا بەغداد مووچە و بودجەی هەرێم دەدات. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان