کوردستانی
ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەرێمی کوردستانەوە بۆ شۆفێران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان شۆفێرانی تەکسی ئاگادار دەکاتەوە کە هیچ بڕیارێکی نوێ نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆی تەکسی و راشیگەیاند، دەبێت شۆفێرانی تەکسی تا یەکی ئاب کاروباری لێدانی لۆگۆکانییان تەوابکەن و بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.
لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد بۆ شۆفێرانی تەکسی کە دەبێت لۆگۆ لە تەکسییەکانییان بدەن، بەپێی شارەکانیش رەنگی لۆگۆکان جیاوازە، دوا وادەش کە دیاریکراببوو یەکی ئاب بوو، بەڵام چەند رۆژێکە دەنگۆی درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆ لە ناو شۆفێرانی تەکسی بڵابووەتەوە و ئەمەش پرۆسەکەی خاوکردووەتەوە لەو بارەیەوە، سەڵاح جەوهەر، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەودا میدیای راگەیاند، هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆی تەکسییەکان، هەربۆیە دەبێت شۆفێرانی تەکسی پابەندبن بەو کاتەی کە لە رابردوودا بۆیان دیاریکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەر شۆفێرێک پێش یەکی ئاب پرۆسەی لێدانی لۆگۆی نەکردبێت دوای ئەو بەروارە سزادەدرێت و غەرامەی بۆ دەکرێت".
وتیشی، تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێکی نوێ نییە، لە ئەگەری دەرچونی هەر بڕیارێکی نوێ بۆ درێژکردنەوەی ماوەکە شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە.
ر. ر
بیروڕا



