کوردستانی

وەزیری ناوخۆ: پۆلیسی نەوت و گاز کێڵگەی غاز لە گەرمیان دەپارێزن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ناوخۆ: پۆلیسی نەوت و گاز کێڵگەی غاز لە گەرمیان دەپارێزن
مەودا میدیا-

لەسەر بڕیاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پۆلیسی نەوت و غاز راسپێردرا بۆ پاراستنی گێڵگەی غاز لە گەرمیان.

رێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كێشه‌ی هاتنی گازی شل بۆ هه‌ولێر و دهۆك بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پۆلیسی نەوت راسپێردرا ھەم كێڵگەكە بپارێزن ھەمیش كارمەندانی كۆمپانیای گواستنەوەی گاز شل".

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد "سەرپێچیكاران رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە و دەدرێنە دادگا". 

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە کێشەی کەمی غاز رووی لە هەرێمی کورستان بە تایبەت لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی هاولاتیان.
Qaiwan
Qaiwan