کوردستانی
سلێمانی؛ بەهۆی بەکارهێنانی گۆشتی خراپبووەوە شاورمەیەک داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، شاورمە و پیتزای دارئەلسەلام داخرا بەهۆی بوونی بڕی 200 کیلۆگرام گۆشتی خراپبوو پابەندنەبوون بە رێنماییەکان.
راگەیەندنی قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بوونی گۆشتی خراپبوو، شاورمە و پیتزای (دارالسلام) لە شاقامی سەرەکی کارێزەوشک داخرا".
باس لەوەشدەکات "لیژنەی چواری سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەهۆی بوونی بڕی (200)کیلۆگرام گۆشتی خراپبوو و جێبەجێ نەکردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیی و ڤێتێرنەرییەکان، شاورمە و پیتزای دارئەلسەلامی داخست و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگرێتە بەر".
داواشی لە هاوڵاتییانکردووە "لەکاتی بینینی هەر کەموکەرتییەک و جێبەجێنەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە هەر فرۆشگاو چێشتخانە و شوێنکارێک، هاوڵاتییان دەتوانن لەرێگەی ژمارە موبایلی 07708677777 لیژنە هاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە."
ر. ر
بیروڕا



