کوردستانی
هەشت کۆمپانیای دەرمان داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حەوت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و کۆمپانیایەک لە دھۆک بەھۆی سەرپێچییەوە داخران.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حەوت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و کۆمپانیایەک لە دھۆک بەھۆی سەرپێچییەوە داخران.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە درێژەی کارو چالاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، لێژنەکانی چاودێری بازاڕ و ھاوشان لەگەل پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆک هەشت کۆمپانیای دەرمان داخران.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بەھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان ئەو کۆمپانیایانە داخراون.
باس لەوەشکراوە، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانییاکانی دەرمان پابەندی رێنمایەکانبن و بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە.
ر. ر
بیروڕا



