کوردستانی
خانەنشینی ئەم کەسانە هەڵدەوشێندرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەرکەس بەدەر لە یاسا خانەنشین کرابێت خانەنشینیەکەی ھەڵدەوەشێتەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشتر لە رێگەی دابەشکردنی فۆڕمێکەوە بەدواداچوونمان بۆ خانەنشینی پلە باڵاکان کردووە و ئەو فۆڕمەش بە سەرجەم پلە باڵاکان پڕدەکرێتەوە لە وەزارەتی پێشمەرگەش ئەوانەی پلەدارن و خانەنشین کراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو فۆڕمەی دابەشکراوە زیاتر لە هەزار و 500 فۆڕم بووە و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆریان گەڕاوەتەوە و چاوەرێی گەڕانەوەی سەرجەم فۆڕمەکان دەکەن.
ئەوەشی خستووتەڕوو، ھەر کەسێک بەدەر لە یاسا خانەنشین کرابێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ سەر کارەکەی پێشتری و خانەنشینییەکەی ھەڵدەوەشێتەوە و بەردەوام کۆبوونەوەمان ھەیە لە بارەی خانەنشینی پلە باڵاکانەوە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



