کوردستانی
رۆژانە 240 ملیۆن دینار بەھۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خاوێن بەھەدەر دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند، رۆژانە 240 ملیۆن دینار بەھۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خاوێن بەھەدەر دەدرێت.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند، مانگانە 70 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ ھاوڵاتییان دابین دەکرێت و حکومەتی ھەرێم ساڵانە 311 ملیار دینار بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن خەرج دەکات و لەمساڵیشدا یەک ملیۆن و 500 ھەزار دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەمئاوی تەرخان کردووە.
ئەوەشی خستووتەڕوو، رۆژانە 240 ملیۆن دینار بەھۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خاوێن بەھەدەر دەدرێت و ساڵانەش ئەو بڕە پارەیە دەگاتە 90 ملیار دینار.
ر. ر
بیروڕا



