کوردستانی

چەند دەرمانێکی مەترسیدار دەستییان بەسەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند دەرمانێکی مەترسیدار دەستییان بەسەردا گیرا
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق ئاشکرایکرد دەستیان بەسەر زیاتر لە 50 پارچە موادی قەدەغەکراوی گەورەکردن و بچوککردنەوەی (سنگ و سمت)ی ژناندا گرتوو و لەناویان بردوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئابی 2021 لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق لە گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی دا سەردانی سەرجەرم دوکانی کەملیاتی و پێشانگەیان کرد کە جوانکاری خانمان دەفرۆشن، توانرا دەستبگرن بە سەر زیاتر لە 50 پارچە پاکەت و قوتووی مەواد و دەرمانی گەورەکردن و بچوککردنەوەی سنگ وسمتی ژنان کە بەبێ ئاگاداری پزیشکی تایبەت لە رووی تەندروستییەوە قەدەغەکراوە و زیانی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت و سەرچاوەی دروستکردنی نادیارە و دەبێتە هۆی  سست بوونی گورچیلە و مردنی لەناکاوی لێدەکەوێتەوە".

ئەوەش هاتووە "داواکارین لە هاوڵاتییان بە هیچ شێوەیەک بەکاری نەهێنن بۆ خواردن بەبێ ئاگاداری پزیشکی پسپۆڕ، هەروەها ئاگاداری سەرجەم ئەو جێگە و دوکان و پێشانگەیانە دەکەین کە فرۆشتنی ئەم جۆرە مواد و دەرمانانە قەدەغەیە و هەر خاوەن دوکانێک بیفرۆشیت سزا دەدرێت و رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە".
س.س
Qaiwan
Qaiwan