کوردستانی

دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەکێکدا گیرا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی باشوور لەکاتی گەڕان و سوڕان بەناو شەقامەکانی شاری هەولێر کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ک. ع. ا) و (ر. د. ف) دەستگیر بکەن بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری (نیسان پیک اب) نەشڕەی پۆلیسیان لێدابوو خۆیان وەک هێزە ئەمنییەکان دەناساند".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چەکێک لە جۆری (کلاشینکۆف) و چەقۆیەک و مادەی هۆشبەر لەجۆری (کریستال و جامایکا و حەبی ئاڕتین) داگیرا، پەڕاوی لێکۆڵینوەیان بۆ رێکخرا بەپێی مادە (21ی چەک و 14ی مادە هۆشبەرەکان) راگیراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan